سەردێڕ:

ساڵح ژاژڵەیى: ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە

فۆتۆ: 
2019-09-12

1751 جار خوێندراوەتەوە

ساڵح ژاژڵەیى جێگری سه‌رۆكی پێشووی جڤاتی گشتی، ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە و ناتوانێت خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت

هەر لەسەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى گۆڕان، ساڵح ژاژڵەیى جێگری سه‌رۆكی پێشووی جڤاتی گشتی، هەڵبژاردنەکانى بە کارێکى نایاسایى و نا مەعقول ناوبردووە.

ساڵح ژاژڵەیى کە لەچەند رۆژى رابردوودا دەستى لەکارکێشایەوە، بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، بەپێی یاسا جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە و لەبۆشایی یاسایدایەو بۆی نیە و ناتوانێت خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت.

ساڵح ژاژڵەیى باسی لەوەشکردووە، باشتر وابوو وادە بۆ جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندنیش درێژبێتەوە تا کۆنفرانسى ناوخۆیى ببەسترێت.

بەرپرسەکەى پێشووى گۆڕان ئاماژەى بەوەشکردووە، بیست كه‌س له‌جڤاتی نیشتمانی خۆیان كاندید كردووه‌بۆ پۆستی حكومه‌ت و دێن ده‌نگ به‌ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌ده‌ن تا ئه‌وانیش سبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دیاری بكه‌ن بۆ پۆستی حكومه‌ت.

‌بەپەلە