سەردێڕ:

پارێزەرانی دەمیرتاش داوایان لە دادگای تورکیا کردووە ئازادبکرێت

فۆتۆ: 
2019-09-12

3494 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى هەواڵى ئاژانسی ڕۆیتەرز دادگای تورکیا رایگەیاندووە، دەمیرتاش فەرمانی ئازادکردن دەیگرێتەوە.

بەوهۆیەوە پارێزەرانی داوایان لە دادگای تورکیا کردووە ئەو سێ ساڵەی دەمیرتاش لە زیندان بووە لەسەرسزاکەی هەژمار بکرێت و بە مەرج ئازادبکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دادگای تورکیا هەفتەی ڕابردوو فەرمانیکرد بەوەی دەمیرتاش ئازادبکرێت لەکاتێکدا دادگاییەکەی بۆیەکلاکردنەوەی تۆمەتە سەرەکیەکەی بەردەوام دەبێت.

بەڵام دواتر ڕێگری لە جێبەجێکردنی فەرمانی ئازادکردنی ناوبراو کرا کە لەلایەن دادگاوە دەرچووبوو.

لەلایەکی دیکەوە دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کردووە، بەخێرایی کەیسی یاسایی دەمیرتاش یەکلابکاتەوە و ڕاشیگەیاندووە، "ماوەی دەستگیرکردنی پێش دادگایی زۆردرێژەی کێشاوە و هیچ پاساوێک بۆ درێژەکێشانی دەستگیرکردنەکەی نیە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی وتارێکییەوە کە ساڵی ٢٠١٣ داویەتی، سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، داواکارانی گشتیش لە هەوڵدان سزای ١٤٢ ساڵ زیندانی ڕوبەڕو بکەنەوە.