سەردێڕ:

دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەرکرد

خوشکێکی تاریقی بەقاڵ: داواکارین بڕیارەکە جێبەجێبکرێت
فۆتۆ: 
2019-09-12

14702 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکاری تاریقی بەقاڵ رایانگەیاند، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریق دەرکرد.

کەسوکاری تاریقی بەقاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسییدا رایانگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگادا دادوەر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریق دەرکردوە و داواکاریشن بڕیارەکە جێ بەجێ بکرێت

دەرکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ تاریقی بەقاڵ بۆ ماوەیەک دیار نەما و دواتر تەرمەکەی لەناوچەی قولەڕەیسی سلێمانی دۆزرایەوە.

ئەوکات ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکیان رایگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی تاریق و دانیان نا  بەتاوانەکەیاندا