سەردێڕ:

روحانى: تا ئه‌مریكا درێژه‌ به‌ سزاكانی بدات دانوستانه‌كان واتایه‌كیان نابێت

فۆتۆ: 
2019-09-12

1240 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆک كۆماری ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا،رایگەیاند، تا ئه‌مریكا درێژه‌ به‌ سزاكانی بدات دانوستانه‌كان واتایه‌كیان نابێت.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كه‌ رێككه‌وتنێكی فره‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵاتووه‌ و ڕایگه‌یاندووە به‌ لای حكومه‌ت، په‌رله‌مان و گه‌لی ئێرانه‌وه‌، ئه‌مریكا هه‌تا درێژه‌ به‌ سزاكانی بدات دانوستان له‌گه‌ڵیدا واتایه‌كی نییه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی، وتویەتى ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا بگه‌ن به‌ رێككه‌وتنێكی كۆتایی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ڵێنه‌كانیان له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا. بەڵام بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، سەرەتا پێویستە سزاكانی سەر وڵاتەکەی لاببرێن.

لای خۆیه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆن، باسی له‌وەکردووە وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و ده‌سته‌به‌ركردنی رێككه‌وتن.