سەردێڕ:

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

 مووچەی مانگی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-12

108601 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩  مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی،  ڕۆژی یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بڕیارە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت.

ئەو مووچەیەش کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.