سەردێڕ:

شاره‌وانیی هه‌ولێر لەبارەی پێدانی مۆڵەتی خانووبەرە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-09-11

16664 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی هەولێر بڕیاریدا مامەڵەی مۆڵەتپێدانی خانووبەرە بە هاوڵاتییان بە "زووترین کات" بەڕێبکرێت و، بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریی دایە شارەوانییەکانی ناو شاری هەولێر.

له‌ نوسراوێكی به‌شی مۆڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر کە ئاڕاسته‌ی شارەوانییەکانی "یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش" كراوه‌ و واژۆی سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێری لەسەرە، داوادەکات، کە كاره‌كانی مۆڵەتپێدانی خانووبەرە بە هاوڵاتییان "پێویستە بە زووترین کات رایی بکرێت، بەتایبەت قۆناغەکانی پشکنین، کە نابێت لە سێ رۆژ زیاتربێت."

مامەڵەی پێدانی مۆڵەتی خانووبەرە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت، جگە لە وەرگرتنی رێژەیەک لە باج بەرامبەر پێدانی مۆڵەتنامەکە، بە چەند قۆناغێک مۆڵەتەکە دەدرێت بەو کەسانەی کە داواکارییان پێشکەشکردووە.