سەردێڕ:

تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە سوریا هۆشداری دایە ئەمریکا

هێزەکانی تورکیا لە دەوروبەری گرێ سپی (ئەیلولی ٢٠١٨)
فۆتۆ: 
2019-09-11

7066 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر گومانیان هەبێت کە ناوچەی ئارام دەبێتە ناوچەی ئارامی "تیرۆریستان" ئەوە تورکیا خۆی بە کردەیی ناوچەی ئارام دروست دەکات.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە دوای کۆبونەوەی حکومەتی تورکیا ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند، ناتوانن متمانە بە زانیاریەکانی ئەمریکا بکەن کە لەبارەی ناوچەی ئارامەوە پێیداون، بەڵکو دەبێت ئەنقەرە لە سەرچاوەکانی خۆیەوە دڵنیا بێتەوە کە پرۆسەکە چۆن بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دەستی بەدەستی کردن هەبێت و گومان بکەن ناوچەی ئارام دەبێتە ناوچەی ئارامی "تیرۆریستان" ئەوە تورکیا توانای ئەوەی هەیە خۆی بە کردەیی ناوچەی ئارام دروست بکات.

لەبارەی کڕینی فڕۆکەی ئیف ٣٥ەوە وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی واز لە پرۆگرامی کڕینی فڕۆکەی ئێف ٣٥ ناهێنێت.

وتیشی دەرکردنی تورکیا لە پرۆگرامی کڕینی فڕۆکەی ئێف سی و پێنج کارێکی ئاسان نیە و باوەڕییان وایە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت.