سەردێڕ:

پشدەر: بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-09-11

6897 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، پشدەر، ئەیوب علی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند " کاتژمێر ١٠:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع . ع ) لەدایک بووی ١٩٥٠ دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد ناوبراو باوکی ١٥ کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوای ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٤ لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلی پیک ئاپەکە ڕاگیراوە.

 دوای توێکاری بۆ تەرمی شۆفێری تراکتۆرەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆی چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە .