سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید بۆ وەفدی هەدەپە: ئێوە حکومەتی تورکیا دەتانخاتە زیندان، لێرەش حکومەتی کوردیی زیندانمان دەکات

وەڤدى باڵاى هەدەپە سەردانى نەوەى نوێ
فۆتۆ: 
2019-09-10

9413 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆبوونەوەى لەگەڵ وەفدی باڵای هەدەپە ڕایگەیاند، حکومەتی تورکیا ئێوە دەخاتە زیندانەوە و لێرەش حکومەتی کوردی ئەوان زیندانی دەکات.

لە میانى سەردانى حزب ولایەنەکانى هەرێمى کورستان ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ى ئەیلولى ٢٠١٩ شاندێکى باڵاى هەدەپە سەردانى جوڵانەوەى نەوەى نوێى کرد و لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا کازم فاروق وتەبێژى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، سەردانەکە سەرەتایەکە بۆ ئاڵوگۆرکردنى بیرو ڕاکان و بەرەو پیشبردنى پەیوەندییەکانى هەردولا.

ڕاشیگەیاند، نەوەى نوێ وەک هێزێکى نوێ و هەدەپەش وەک هێزێکى خەباتکار بۆ بەرەو پێش بردنى پەیوەندییەکانیان گفتوگۆیان کردووە.

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو حزبە ماوەی چوار ڕۆژە لە هەرێمی کوردستانن و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.