سەردێڕ:

شەپۆلێکى باران بارین دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2019-09-10

136685 جار خوێندراوەتەوە

ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە شەپۆلێکى باران بارین دەستپێدەکات و زۆربەى ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

سادق عەتییە بەرپرسى دەزگاى کەشناسیى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ى ئەیلولى ٢٠١٩ بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستى ئەم مانگە، واتە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، پله‌كانی گه‌رما نزمدەبنەوە و شەپۆلێکى سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

وتیشى، کاریگەریی شەپۆلەکە دەبێتە هۆى باران بارین لە زۆربەى ناوچەکانى عێراق و بە تایبەتى هەرێمى کوردستان.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە، ئاماژە بە پایزێکى باراناوى کراوە، بە شێوەیەک کە زیاتر لە وەرزى زستان باران دەبارێت.