سەردێڕ:

جێگرانی سەرۆکى هەرێم فه‌رمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچوو

فۆتۆ: 
2019-09-10

2870 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرەکەى ده‌ركردووە.

فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ى ئەیلولى ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، ڕۆژى یەکشەممە هەشتى ئەیلول نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکردووە.

بەپێى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا عه‌لی لە پشکى یەکێتى بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مسته‌فا سەید قادر مسته‌فاش وەک جێگرى سەرۆکى هەرێم لە پشکى گۆڕان بۆ ئەو پۆستە دیاریکراون.

ئەوە لە کاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی رۆژی ١٠ ی حوزەیران سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆکی هەرێمى کوردستان و دوای سێ مانگ لە دەستبەکاربوونى فەرمانی بۆ جێگرەکانی دەرکردوە.