سەردێڕ:

​نهێنی ڕەنگی سووری بەشی ژێرەوەی کەشتییەکان

فۆتۆ: 
2019-09-10

16729 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە ئەو ڕەنگە سوورەت بینیبێت کە بەشی ژێرەوەی کەشتییەکانی پێ ڕەنگ دەکرێت. چ لە باری ڕاستەقینەدا یاخود لە دیمەنی نێو فیلم و دراماکان یان تەنانەت لە کارتۆنەکانیشدا، بێگومان بیرت لێ نەکردۆتەوە بەڵام لەڕاستیدا نهێنییەکی لە پشتەوەیە.

ئـاو جیهانی زیندەوەرە دەریاییەکانی وەک ڕووەکەکان یاخود ئەو کرمانەی لەڕێگەی درەختەکانەوە خۆراک وەردەگرن، ئەمانەش ئەگەر بنوسێن بە ژێرەوەی کەشتییەکەوە ئەوا وردە وردە کەشتییەکە خاودەکاتەوە و چینی ژێرەوەی دەڕزێت بەهۆی ئیرۆداینامیکی هەواوە و پاشان دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری سەر بزوێنەرەکان و سوتاندنی سوتەمەنی.

بەوهۆیەوە بەشی ژێرەوەی کەشتی بە چینێکی مس یاخود ڕەساس لەگەڵ ئۆکسیدی مس ڕووپۆش دەکرێت تا وەکو پارێزەرێک لەنێوان هەیکەلی کەشتییەکە و زیندەوەرە دەریاییەکاندا خزمەت بکات و ڕەنگی سوری پێدەبەخشێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی پێشکەوتنی زانستەوە دەتوانرێت چینێکی پارێزەر لە هەر ڕەنگێک دروست بکرێت، ئەمەش وادەکات پرسیار بکەیت بۆچی بە بەردەوامی ڕەنگی سور بەکاردەهێنرێت.

لەڕاستیدا هیچ هۆکارێک بۆ ئەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت دوای سەدان ساڵ لە پشتبەستن لە بەکارهێنانی ڕەنگی سور بۆ بۆیەکردنی بەشی ژێرەوەی کەشتییەکان،  گۆڕانکاریکردن هیچ سوودێکی نیە. هەروەها لە دووریەکی زۆرەوە دەناسرێتەوە و جیادەکرێتەوە لە ڕەنگی زەریاکان.