سەردێڕ:

بازیان.. بەهۆى خۆپیشاندانەوە رێگاى سەرەکى کەرکوک – سلێمانى داخراوە

زیاتر لە کاتژمێرێکە داخراوە
فۆتۆ: 
2019-09-10

5899 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتال میدیای ئێن ئاڕ تی، بازیان، ڕزگار جەبار

بەهۆى جێبەجێنەکردنى داواکارییەکانیان پیشەوەرانى سنورى ناحیەى بازیان خۆپیشاندانیان کرد و رێگاى سەرەکى کەرکوک –سلێمانییان داخست.

پیشەوەرێک بە دیجیتال میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کە چەندین ساڵە ناوچەیەکی پیشەسازییان بۆ دیاریکراوە و زەوییان پێدراوە، بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نەکراوە.

ئەو پیشەوەرە باسى لەوەشکرد، بەهۆى نەبوونى هیچ خزمەتگوزارییەک لەو ناوچەیەى بۆیان دیاریکراوە بۆیە ناتوانن بچن لەسەر ئەو زەویەى بۆیان دیاریکراوە دوکان دروست بکەن.

هاوکات نەوزاد نوری بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕاگەیاند، جێبەجێکردنی داواکاری پیشەوەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە وبۆیە ناتوانن هیچییان بۆ بکەن.

لە ئێستادا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و زیاتر لە کاتژمێرێکە ڕێگاکەیان داخستووە و ئاستەنگى زۆریان بۆ شۆفێران دروستکردووە.