سەردێڕ:

نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر رەتیکردەوە بریارى لادانى لە پۆستەکەى درابێت

 نەوزاد هادى: ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وە ‌
فۆتۆ: 
2019-09-10

17483 جار خوێندراوەتەوە

نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر رەتیکردەوە بریارى لادانى لە پۆستەکەى درابێت و دەڵێت تا ئه‌م ساته ‌له‌پۆستی پارێزگار به‌رده‌وامە.

دوێنێ زۆرینەى میدیاکانى هەرێمى کوردستان بڵاویانکردەوە کە فرسەت سۆفى ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمان لە جێگەى نەوزاد هادى دەبێتە پارێزگارى هەولێر.

نەوزاد هادى، لەمبارەیەوە بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وەو‌هیچ شتێكی فه‌رمیش نیه‌و تا ئه‌م ساته‌له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامە.

نەوزاد هادى دەڵێت: ئه‌وه ‌بڕیاری پارتیه‌ كه‌گۆڕانكاری له‌هه‌ندێك له‌پۆسته‌كاندا بكات، به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتووه‌و ئەویش نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وەى نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

نەوزاد هادى ماوەى ١٦ ساڵە پارێزگارى هەولێرە و دوێنێش سەرچاوەیەک لە پارتى بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، نەوزاد هادى لە سەرۆکایەتى هەرێم پۆستێک وەردەگرێت.

لەمبارەیەوە نەوزاد هادى دەڵێت: به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فەرمانی لادانى نه‌هاتووه‌ بۆیه‌ پێش رووداوەکان ناکەوێت و چاوه‌ڕێی فەرمانی سه‌روخۆى دەکات.