سەردێڕ:

کۆریای باکور ئامادەیى بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەربڕى

فۆتۆ: 
2019-09-10

660 جار خوێندراوەتەوە

چۆی سۆن ھوی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، بە ئاژانسى فەرمى وڵاتەکەى رایگەیاندووە ئەگەر ئیدارەی واشنتۆن بە داواکارییەکی قبوڵکراو بۆ ئیدارەی کۆریاى باکور بێتە پێشەوە ئەوا وڵاتەکەی دەتوانێت لە کۆتایى ئەم مانگەدا کۆبوونەوەکانى لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.

بەرپرسەکەى کۆریا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا دابنیشن و بە شێوەیەکی گشتگیر تاوتوێی ئەو پرسانە بکەن کە دانوستانیان لەسەر کردوون.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژى یەکشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند وڵاتەکەى هیوادارە لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی لەگەڵ کۆریای باکووردا دەست پێبکاتەوە.