سەردێڕ:

کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی عەشایەریی لە ئەنبار تەقیەوە

فۆتۆ: 
2019-09-09

3831 جار خوێندراوەتەوە

کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی عەشایەریی لە قەزاى هیتى ئەنبار تەقیەوە و  تائێستا زیانەکانى نەزانراون.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە باشورى قەزاى هیتى سەر بە ئەنبار، بەهۆى تەقینەوەی چەک و تەقەمەنییەکانى کۆگایەکى بچوکى حەشدى عەشایەرى ئاگرێک لە کۆگاکە کەوتووەتەوە، کە چەند تەقینەوەیەکى دیکەشی بەدواى خۆیدا هێنا.

بەگوێرەى شایەتحاڵەکان لەکاتى تەقینەوەکانى کۆگاکە فڕۆکە بە ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە و تائێستاش هۆکارەکەى نەزانراوە.

دواى رووداوەکەش تیمەکانى بەرگرى شارستانى ناوچەکە گەیشتوونەتە کۆگاکە بە مەبەستى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى و تائێستاش زیانەکانى نایارن.