سەردێڕ:

نارنجۆکێک هەڵدراوەتە بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵەوە

زیانى گیانى لێ نەکەوتەوە
فۆتۆ: 
2019-09-09

3302 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، وریا حەمە کەریم، خورماڵ

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نارنجۆکێک هەڵدراوەتە بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئەمشەو نارنجۆکێک هەڵدرایە بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ و دواتریش پاسەوانانى ئەو بینایە تەقەیان کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، رووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتووەتەوە.

لەکاتى رووماڵکردنى رووداوەکە چەند پۆلیسێکى ناحیەکە بە جلى مەدەنییەوە رێگرییان لە کامێرامانى ئێن ئاڕ تی کرد وێنەى شوێنەکە بگوازێتەوە.

روونیشیکردەوە، بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان چەند رۆژێک پێش ئێستاش نارنجۆکێکی دیکە هەڵدرا، بەڵام نەتەقیەوە.