سەردێڕ:

روپێویی عێراق: تەنها ١٠%ى خاشاک دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-09

658 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى روپێویى ناوەندیى عێراق رایگەیاند تەنها ١٠%ى زبڵ و خاشاک لە عێراقدا دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەش کردووە کە کارگەکانى ریسایکلین لە عێراقدا تەنها چوار کارگەیە، لەوانەش دوانیان لە قۆناغى بونیادناندان و دانەیەکیان لە کارکردن وەستاوە و تەنها یەک دانە کاردەکات، کە ئەویش رۆژانە تواناى بەکارهێنانى تەنها ٦٥ تەن زبڵ و خاشاکى هەیە، کە ئەوەش دەکاتە رێژەى تەنها ١٠%ى زبڵ و خاشاک.

هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، رێژەى ٦٣.٣٥%ى هاوڵاتییانى عێراق خزمەتگوزاریى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک دەیانگرێتەوە، بەڵام یەک لەسەر سێى هاوڵاتییان ئەو خزمەتگوزاریەیان نییە.

دەزگاکە ئاماژەى بەوەش کردووە کە پارێزگاى نەجەف لە پلەى یەکەمدا دێت لەڕووى کۆکردنەوەى زبڵەوە لە ناوچە ئاوەدانەکانیدا، کە ٩٩.٤%ە، بەڵام پارێزگاى سەڵاحەدین کەمترین خزمەتگوزاریى کۆکردنەوەى زبڵى تیادایە کە تەنها ٥٣.٤%ە.