سەردێڕ:

شاژنی بەریتانیا چوونەدەرەوەی بەریتانیای لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێککەوتن ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-09-09

5702 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، پرۆژە یاسایەک لەلایەن شاژنە ئیلیزابێسەوە ئیمزاکراوە کە ڕێگەنادات بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێککەوتن.

بەگوێرەی میدیاکان، ئەو پرۆژە یاسایە ئەمڕۆ لەلایەن نۆرمان فۆڵەر سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردەکان( کە هاوشێوەى ئەنجومەنى پیرانی ئەمریکایە) ڕاگەیەندراوە، ئەوەش کارێکی فەرمییە دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پاڵپشتییان لێ کردووە، هەرچەندە حکومەت، کە بۆریس جۆنسن سەرۆکایەتیی دەکات، دژی بوو.

بۆریس جۆنسن بەرلەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی دابوو کە لە ئەگەری ڕێککەوتن یان ڕێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا لە یەکێتییەکە جیادەبێتەوە، بەڵام لە ئێستادا هەریەکە لە پەرلەمانی بەریتانیا و ئەنجومەنی لۆردەکان دژی دەرچوونی ئەو وڵاتەن لە یەکێتییەکە بەبێ ڕێککەوتن.

لەلایەکی ترەوە، جۆن بێردۆو سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەگەر پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات ئەوا بەر لە دەستپێکردنی کەمپەینەکان دەستلەکاردەکێشێتەوە و ئەگەریش دەنگی لەسەر نەدەن ئەوا کۆتایی مانگی داهاتوو لە ٣١ی تشرینی یەکەم و، دوای ١٠ ساڵ لە مانەوەی لەو پۆستەدا، دەستلەکاردەکێشێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمان وتووشیەتی، واز لە هەردوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتیی پەرلەمانیش دەهێنێت.