سەردێڕ:

چەمچەماڵ.. کوڕ و باوکێک لە کاتی کارکردندا ئاگر لە جەستەیان بەربوو

باوکەکە ٩٠%ى جەستەى سوتاوە
فۆتۆ: 
2019-09-09

14624 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە کوڕ و باوکێک لە کاتی کارکردندا لە بەنزینخانەی گەرمیان لە قەزای چەمچەماڵ ئاگر لە جەستەیان بەربووە و تەندروستى باوکی کوڕەکە ناجێگیرە.

ئەیوب حەمە جێگرى بەرێوەبەری تەندروستیى چەمچەماڵ بە دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند، کوڕەکە لەکاتی کارکردندا ئاگر لە جەستەی بەربووە باوکی ویستویەتی رزگاری بکات، بەڵام ئاگر لە جەستەی ئەویش بەربووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەھۆی ئاگرەکەوە ٣٥٪‏ ى جەستەی کوڕەکە و ٩٠٪‏ ى جەستەی باوکەکەش سوتاوە.

رونیشکردەوە، بەھۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە باوکەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و لە ئێستادا تەندروستی ناجێگیرە.

جێگرى بەرێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو،  کوڕەکە تەمەنی ١٣ ساڵە ناوی "پەیوەند کارزان" ە و باوکەکەشى ناوی "کارزان باوە خان"ە.