سەردێڕ:

بەریتانیا.. پەرلەمان دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

فۆتۆ: 
2019-09-09

1930 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی بەریتانیا ئەمڕۆ بۆ دووەم جار دەنگ لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەدا دەدات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پڕۆژەیاسایەکی پێشنیازکردووە بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکە کە وەکو دوا هەوڵی ناوبراو بۆ ئەگەری هەڵبژاردن تەماشادەکرێت.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت حکومەت جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەتبکەنەوە، لەکاتێکدا کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەیانەوێت سەرەتا پڕۆژەیاسایەکیان پەسەندبکرێت کە تایبەکراوە بە ڕێگریکردن لە برێگزت بە بێ ڕێکەوتن.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو داوایەکی بۆریس جۆنسن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەتکرایەوە، کە بە هەوڵێکی ناوبراو دادەنرێت بۆ جێبەجێکردن برێگزت لەو وادەیەی کە بۆی دیاریکراوە کە ڕۆژی ٣١ی مانگی داهاتووە.