سەردێڕ:

بەریتانیا.. ژنێک دوای ١٠ کوڕ کچێکی بوو

فۆتۆ: 
2019-09-09

14907 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک دوای ئەوەی بوو بە یەکەم دایک لە بەریتانیا کە بەسەریەکەوە ١٠ کوڕی ببێت، بۆ یەکەم جار کچێکی بوو.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەلێکسز برێتی تەمەن ٣٩ ساڵ لەم ماوەیەدا بوو بە خاوەنی ١١یەم منداڵ، بەڵام لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر نوێترین منداڵی کچ بووە.

ئەلیکسز ئاماژەی بەوە کرد، کە زۆر دڵخۆشن و وایانزایوە کە دووبارە کوڕیان دەبێت، بەڵام کاتێک پێی زانیوە کە کچە، تووشی شۆک بووە.

کچەکەیان ناو ناوە کامیرۆن، ١٠ کوڕەکەی تری ئەلێکسز تەمەنیان لە نێوان  ٢ بۆ ١٧ ساڵدایە، باوکی ئەم منداڵانەش کە شۆفێری شەمەندەفەرە، ناوی دەڤیدە و تەمەنی ٤٤ ساڵە.

ئەلێکسز وەکو یەکەم دایکی بەریتانی هەژمار کراوە کە بەسەریەکەوە ١٠ کوڕی ببێت، کوڕەکانیش بریتین لە، کەمپبێڵ ١٧، هاریسۆن ١٦، کۆری ١٤، لاچلان ١١، برۆدی ٩، بران ٨، هەنتەر ٦، ماک ٥، بلەیک ٣، رۆساگەیدس ٢ ساڵ.

Alexis was expecting to hear that she'd have another boy. Credit: Caters

Alexis' face was 'a picture' when she found out she was having a girl. Credit: Caters

'We're definitely stopping now,' laughs Alexis. Credit: Caters

 Alexis and David pictured as a family when they had nine boys