سەردێڕ:

فرسەت سۆفى دەبێتە پارێزگارى هەولێر

نەوزاد هادی دەست لەکاردەکێشێتەوە
فۆتۆ: 
2019-09-09

15244 جار خوێندراوەتەوە

فرسەت سۆفى ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان جێگەى نەوزاد هادى دەگرێتەوەو دەبێتە پارێزگارى هەولێر.

سەرچاوەیەک لە پارتى دیموکراتى کوردستان، بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، بڕیارە رۆژى چوارشەممە فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى هەولێر دەستبەکاربێت.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، نەوزاد هادى پارێزگارى ئێستاى هەولێر لەسەرۆکایەتى هەرێم پۆستێک وەردەگرێت و لەوێ دەستبەکار دەبێت.

ئەمساڵ پەرلەمانى کوردستان یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەموارکردەوە، بەوەش ئەگەر کەسێک ئەندامى ئەنجومەن و هەڵبژێردراوى ناو خەڵک نەبێت دەتوانێت ببێتە پارێزگار.

Image may contain: 1 person