سەردێڕ:

کۆیە.. لە روداوێكی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-09-09

2337 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کۆیە، خالید محەمەد

لە روداوێكی هاتووچۆدا لە کۆیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا نیسان وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

 زاهیر محەمەد بەرێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی كۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمرۆ ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩، لە  شەقامی مام جەلال نزیك گۆرستانی شەهیدانی دیموكرات ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری نیسان پیکاب بەهۆی  پابەندنەبوون بە خێرای دیاریكراو، كۆنترۆڵی لەدەستداوە و  وەرگەراوە و لەئەنجامدا سەرنشینێكی ئافرەت بەناوی (راجیە عەبدوڵا نەعمان) لەدایکبووی ١٩٤٠ی ناحیەی تەقتەقە گیانی لەدەستداوە.

لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردودا لە سنوری قەزای کۆیە ۱۲۰ ڕوداوی هاتوچۆ بووە کە بەوهۆیەوە ۱۳ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ۱۷۰ هاوڵاتی تریش برینداربوون.