سەردێڕ:

مایک پۆمپیۆ: هیوادارین کیم بگەڕێتەوە سەرمێزی گفتوگۆ

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کۆریای باکور
فۆتۆ: 
2019-09-09

1225 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند وڵاتەکەى لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی لەگەڵ کۆریای باکووردا دەستپێدەکاتەوە.

مایک پۆمپیۆ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ( ئەی بی سیئاماژەى بەوەکرد، دەزانن کیم جون بەردەوامە لە بەڵێندان بە داماڵینی چەکی ناوەکی، هیوادارن لە چەند ڕۆژی داهاتوو یاخود لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵیاندا.

دوای شکستخواردنی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان دۆناڵد تڕەمپ و کیم جۆنگ ئۆن  لە مانگى دووى ئەمساڵ، دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و کۆریا لەسەر داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور وەستان.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتیشی، تڕەمپ زۆر نائومێد دەبێت ئەگەر کیم نەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن یاخود ئەو تاقیکردنەوە موشەکییانە بکات کە ئەو ڕێککەوتنانە پێشێل بکات کە لە ماوەی ئەو سێ جارەی یەکتریان بینیوە پێی گەیشتوون.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تڕەمپ و کیم جۆنگ ئۆن، لەسەر سنووری نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور چاویان بەیەک کەوت و ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.