سەردێڕ:

داوا دەکرێت فلتەر بۆ ماڵپەڕە سێکسییەکان لە ھەرێمی کوردستان دابنرێت

فۆتۆ: 
2019-09-08

11079 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، داوایانکردووە پەرلەمان بە بڕیارێک وەزارەتەکانى گواستنەوە و گەیاندن و ڕۆشنبیرى پابەندبکات بە فلتەر و قەدەغەکردنى ئەو سایت و پەیج و هەژمارانەى خراپەکاری و فیلمى سێکسى بڵاودەکەنەوە.

عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تیی راگەیاند به‌رده‌ستبوونی‌ به‌بێ فلته‌رى ماڵپەڕ و پەیجە سێکسییەکان، بۆ گه‌نجان ‌و هه‌رزه‌كاران مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ و ئاینده‌ی‌ گه‌ل‌ و ژیانی‌ كۆمەڵایه‌تی ڕووبه‌ڕووی‌ گرفت ‌و كێشه‌ی‌ نوێ کردووەتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، ھیچ فلتەرێک نییە بۆ ئەو ماڵپەر و پەیجانەی کە فلیمی سێکسی و و توندوتیژى بڵاودەکەنەوە، ئەمەش وایکردووە ژیانی کۆمەڵایەتی رووبەرووی مەترسی بووەتەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای فلتەرکردن و سنوردارکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکانی پەسەندکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە داخستنی "ملیۆنان سایت و ماڵپەڕ و پەیج کە تایبەتن بەو کارە پێویستی بە دەیان ساڵ کارکردن هەیە و دەبێت سێرڤەر و ناو و ناونیشانی ملیۆنان سایت بدرێتە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت تا بلۆکی بکەن."