سەردێڕ:

کەرکوک.. شەش کەس لە تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراودا برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-09-08

3890 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

دوو بۆمبی چێنراو لەناو شاری کەرکوک تەقینەوە و و بەوهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

ئەفراسیاو کامل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، یەکێک لە بۆمبە چێنراوەکان لە ناوچەی یەکی حوزەیران تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دووەم بۆمبی چێنراو لە گەرەگی (حي الخضراء) تەقیوەتەوە، هێزەکانی پۆلیسیش لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک بۆمبێکی دیکەیان پوچەڵکردووەتەوە.

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک باسی لەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکانەوە ئەمڕۆ شەش بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

شاری كەركوك ناوبەناو تەقینەوە و هێرشی چەكداریی بەخۆوە دەبینێت كە تێیاندا هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان دەكرێنە ئامانج و كوژراو و بریندارییان لێدەكەوێتەوە.