سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی.. لە ماوەی یەک مانگدا ٩١٤ کەس دەستگیرکراون​

فۆتۆ: 
2019-09-08

1357 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوت ئەحمەد بەرێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، ٩١٤ کەس بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون و رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

سەرکەوت ئەحمەد ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامە نوسیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بۆ مانگی ئابی رابردوو ئاشکراکرد.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردووشدا، هێزەكانیان نۆ تۆمەتباریان لەسەر تەقەكردن و یەك كەس لەسەر فەرمانی دادگاو دوو تۆمەتبار كە داوای سەرانەیان لە خاوەنی پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل كردووە دەستگیركردووە، هەروەها دەستیان بەسەر ٢٠ پارچە چەكی جۆراوجۆر و ١٢ ئۆتۆمبێلدا گرتووە.

ئەحمەد، راشیگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا، باندێكی ساختەكاری دەستگیركراون كە سەرۆكی باندەكە عەرەبە و سێ‌ كوردیان لەگەڵە و هاوكارییان كردوون، ئەو باندە بەناوی وەرگرتنی ڤیزای شنگنەوە پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و كارەكەیان ساختەكردن بووە..