فۆتۆ:
2019-09-08
5283 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام، بەرە بەیانی ئەمرۆ یەکەم کاروانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا چونە خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە.
بەپێێ زانیارییەکان هێزەکەی ئەمریکا و تورکیا بۆ چەند کاتژمێرێک لەناوچەی گرێ سپی سوڕاونەتەوە و دەورەی سەربازییان ئەنجامداوە، دواتریش هێزەکەی تورکیا گەڕاونەتەوە سەنگەرەکانی خۆیان لە سنوری تورکیا و رۆژئاوا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت تونێل و سەنگەرەکانی هەسەدە لە گرێ سپێ لەناو بران و بەڕێوەبردنی شارەکە ڕادەستی ئەنجومەنی سەربازی ناوخۆیی شارەکە کرا.
ئەنجامدانی دەورییە سەربازی ئەمریکا و تورکیا دوای رێکەوتنی ئەو دوو وڵاتەیە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فوڕات.