سەردێڕ:

ڕۆژهەڵاتى کوردستان.. ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا

فۆتۆ: 
2019-09-08

2482 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى شەڕ و پێکدادانێکەوە لە شاری مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان، ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا و سەربازێکی پاسەوانی سنووریش برینداربوو.


بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران، لە شاری مەریوانی نزیک سنووری عێراق شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە سوپای ئێران و گروپێکى چەکداریی رویداوە. 

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

لەلایەکى دیکەوە ئاژانسی میهرى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، ئەو چەکدارانە بە نیازبوون لەو سنورەوە بچنە خاکى ئێرانەوە.