سەردێڕ:

سێشەممە و چوارشەممە موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-08

183920 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ڕۆژى سێشەممە ١٠ى ئەیلولى ٢٠١٩  موچەی هێزەکانى ٧٠ و٨٠ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ڕۆژى سێشەممە ١٠ى ئەیلولى ٢٠١٩  موچەی هێزەکانى ٧٠ و٨٠ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژى چوارشەممە موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنى موچەش بەردەوام دەبێت بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى.

ئەم موچەیەی کە دابەشدەکرێت موچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یە و حەوتەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.