سەردێڕ:

دیبەیتی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تونس دەستیپێکرد

بەشێک لە کاندیدەکان لە دیبەتێکی تەلەفزیۆێنیدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە
فۆتۆ: 
2019-09-08

917 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵنزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تونس، بەشێک لە کاندیدەکان لە دیبەتێکی تەلەفزیۆێنیدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە.


کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تونس ژمارەیان ٢٦ کاندیدە و بڕیارە دیبەیتەکە سێ ڕۆژ بخایەنێت و کاندیدەکانی بەسەر سێ گروپی جیاوازدا دابەشکراون.
کاندیدەکان لە هەریەک لە دیبەیتەکاندا کە ماوەی دوو کاتژمێر و نیوی بۆ دیاریکراوە، بانگەشە بۆخۆیان دەکەن و دیبەیتەکەش لە تەواوی کەناڵە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە و ٢٠ وێستگەی ڕادیۆی تونسدا پەخشدەکرا.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تونس ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و و زیاتر لە حەوت ملیۆن هاوڵاتی تونسی مافی دەنگدانیان دەبێت. زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەسیش چاودێردەبن، ناوەندەکانی توێژینەوەی تونسیش ئەوە دەخەنەڕوو، بەهۆی ژمارەی زۆری کاندیدەکان و بانگەشە جۆربەجۆرەکانەوە، تا ئێستا پێشبینی نەکراوە کام کاندیدە لە هەڵبژاردنەکەدا پێشەنگ دەبێت.