سەردێڕ:

​ حه‌وت هه‌نگاو لەکاتی بەخەبەرهاتنەوەدا هاوکارن بۆ نوستنه‌وه‌

فۆتۆ: 
2019-09-08

14489 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس كاتێك له‌ناكاو له‌خه‌و خەبەریان دەبێتەوە، ناتوانن به‌ ئاسانى خەویانلێبکەوێتەوە کە ئەمەش مایەی نیگەرانییانە.

به‌ پێى زانیاریه‌كانى "وێب توب "، خەبەربوونەوەی له‌ناكاو به‌ گشتى به‌هۆى خه‌ونێكى ناخۆش یان بوونى ئازاری بەشێکی لەش یاخود به‌هۆى پێویستی چوونیانە بۆ تەوالێت .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشنیاری چه‌ند هه‌نگاوێكى سادهی کردووە کە‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و كه‌سه‌ بچێته‌وە نێو خه‌وى خۆى، ئه‌وانیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ن :

هه‌ناسه‌دان به‌ لووت

 ئه‌م كاره‌ یارمه‌تى جه‌سته‌ ده‌دات بۆ خاوبوونه‌وه‌ و هێمنى، ئه‌م كاره‌ش بریتى یه‌ له‌ هێمنى و لەسەرخۆیی له‌ هه‌ناسه‌دان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ى ده‌م .

ووردبوونه‌وه‌

 ووردبوونه‌وه‌ له‌ شتێك تاڕاده‌یه‌ك یارمه‌تیدەره‌ بۆ نوستن، چونكه‌ شه‌پۆله‌كانى مێشک هێواش ده‌کات و هه‌ستى دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

مانه‌وه‌ له‌ جێگه‌ى نوستن

 كاتێك یه‌كێكمان به‌ شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و شوێنى نوستنى جێدێڵێت، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ست كردن به‌ چالاكى، له‌ پاشان زه‌حمه‌ت ده‌بێت جارێكى تر بتوانێت بخه‌وێته‌وه‌ .

خۆت له‌ مۆبایل بەدووربگره‌

 خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى بە‌ئاگاهاتن، وه‌ك مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن، هه‌روه‌ك رێنماییان ده‌كرێت گڵۆپه‌كان بكوژێننه‌وه‌ .

بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌ون

 ئه‌گه‌ر هۆكارى بەئاگاهاتنه‌كه‌ بریتى بوو بێت له‌ خه‌ونێكى بێزاركه‌ر یان مۆتەکە، پێویست ناكات بیر له‌و خه‌ونه‌ بكه‌یته‌وه‌ و باشتره‌ هێمن بیت و هه‌وڵبده‌یت پشوو بده‌یت و نه‌چیته‌ وورده‌كارى ئه‌و خه‌ونه‌ .

نان نه‌خواردن

 هه‌رچه‌نده‌ هه‌ست به‌ برسییه‌تى بكه‌یت، باشتره‌ خواردن نه‌خۆیت چونكه‌ نوستنه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كات .

خۆت له‌ دڵه‌ڕاوكێ دووربخه‌وه‌

 به‌ پێى توانا خۆت له‌ دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵى دووربخه‌وه‌، چونكه‌ زۆر بیركردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ خێرایى بخه‌ویت و تاكو به‌یانى زوو له‌ خه‌و هه‌ڵبستیت ئه‌مه‌ كاره‌كه‌ زه‌حمه‌تتر ده‌كات . باشتریشه‌ سه‌یرى كاتژمێر نه‌كه‌یت چونكه‌ سه‌رچاوه‌ى دڵه‌ڕاوكێیه‌ .