سەردێڕ:

ژمارەیەک پارێزەر و چالاکی مەدەنی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گرانکردنی عەریزەنوسینیان کرد

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: گرێبەستەکە تەواو نایاساییە
فۆتۆ: 
2019-09-08

2842 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پارێزەر و رۆژنامەنوس  و چالاکی مەدەنی لەشاری هەولێر گردبونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گرانکردنی نرخی عەریزەنوسینیان کرد. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش رایگەیاند گرێبەستەکە تەواو نایاساییە.

بەیانی ئەمرۆ لەشاری هەولێر ژمارەیەک پارێزەر و چالاکی مەدەنی گردبونەوە و یاداشتێکیان بەناوی ستەم نامە ئاراستەی وەزیری دادی حکومەتی هەرێم کرد و داوایان کرد گرێبەستی گرانکردنی نرخی عەریزە نوسین هەڵبوەشێتەوە.
پارێزەر رێبین سەباح کە یاداشتەکەی خوێندەوە ئاماژەی بەوەکرد پێویستە پرسەکە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و لەوی بڕیاری لێ بدرێت.
هاوکات کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایگەیاند گرێبەستی کۆمپانیاکە تەواو نایاساییە و ئەوان نوسراویان بۆ وەزارەتی داد کردوە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیان بۆ بنێنرن.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئەم هەفتەیە وەڵامیان نەدەنەوە ئەوە وەزیری داد بانگیشتی لیژنەی یاسایی دەکەن.