سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەو راپۆرتانەی رەتکردوە کە باس لە بونی پێنج هەزار دەستگیرکراوانی کەرکوک دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-08

1798 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەو راپۆرتانەی رەتکردوە کە باسیان لە بونی نزیکەی پێنج هەزار دەستگیرکراوی کەرکوک کردبوو لە هەولێر و سلێمانی.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە ئەو راپۆرتانەی بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی دانیشتووانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌له‌به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم دوورن له‌راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌، ده‌رگای به‌ندیخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه‌مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵیەکان كراوه‌یه ‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.‌

لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا وەزارەتی ناوخۆباسی ئەوەی کردوە  ئەو کەسانەی ئەو هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە، پشتیان بە قسەکانی راکان جبوری بەستووە کە تەواوی رێكاره‌كانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و نه‌ریته‌كانه ‌له ‌ته‌عریب و ده‌ربه‌ده‌ركردن، داگیركردنی زه‌وی و زار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی پێكهاته‌جیاوازه‌كانی كه‌ركووك.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەناڵ و کەسانە بەو راپۆرتانە دەیانەوێت ناوبانگی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بشێوێنن.

ئەم ڕونکردنەوەیە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەدوای لێدوانێکی راکان جبوری پاریزگاری بەوەکالەتی کەرکوک هات کە رایگەیاندبوو هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیانی کەرکوکیان دەستگیرکرد و ئێستا لە زینداکانی هەرێمدان.