سەردێڕ:

وەزیری پێشمەرگە: پێویستە حکومەتی عێراق لەسەر بۆردومانی ناوچە سنورییەکان بێتەدەنگ

بەپێی دەستور پاراستنی سنوورەکان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە
فۆتۆ: 
2019-09-08

2690 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لەسەر بۆردومانی ناوچە سنورییەکان پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی جدی هەبێت.


شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی تی بی ئێنی ئەمریکی رایشەگەیاند بەپێێ دەستور پاراستنی سنورەکانی هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی عێڕاقدایە و پێویستە حکومەتی عێراق لەسەر بۆردومانەکان هەڵویستی جدی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد داعش وه‌ك هێز له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شكا، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌، وه‌كو فیكر و فه‌رهه‌نگ ماوه‌و ئه‌ركی هه‌مووانه‌به‌یه‌كه‌وه‌له‌ناوی ببه‌ین

هەروەها شۆڕش ئیسماعیل لەبارەی چاکسازی لەهێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند هه‌نگاوه‌كان به ‌ئاراسته‌ی چاكسازی خێراتترو كورتتر كراون و ده‌ستمان داوه‌ته‌پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان

هاوکات لەبارەی دۆخی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد له ‌ئێستادا دۆخی كه‌ركوك باش نیه‌ و به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كورد و تێكدانی ماڵ و حاڵیان بوونی هه‌یه،‌وتیشی ئامانج لەو کارانە تەعریبە و دەیانەوێت دیمۆگرافیای شاره‌كه‌بگوڕن، وه‌ك پێشووتر مادده‌ی 140 ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كرا، كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كرد.