سەردێڕ:

رۆژهەڵاتى کوردستان.. ​ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژرا

لە پێکدادانێکى چەکدارییدا
فۆتۆ: 
2019-09-08

4570 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى شەڕ و پێکدادانەی لە شاری مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان، ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا و سەربازێکی پاسەوانی سنوور برینداربوو.

بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران، لە شاری مەریوان نزیک سنووری عێراق شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە سوپای ئێران و گروپێکى چەکداریی روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

لەلایەکى دیکەوە ئاژانسی میهرى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، ئەو چەکدارانە بە نیازبوون لەو سنورەوە بێنە خاکى ئێرانەوە.