سەردێڕ:

یەکێتى لیژنەیەکى لەسەر ئەو قسانەى مەلا بەختیار کە بەرامبەر حزبەکەى کردوویەتى دروستکردووە

فۆتۆ: 
2019-09-07

17013 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتیدا بریاردراوە بە دروستکردنى لیژنەیەک لەسەر ئەو قسانەى کە مەلا بەختیار بەرامبەر حزبەکەى کردوویەتى بە تایبەت قسەکانى لەسەر ٣١ى ئاب.

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى، هەر لە کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بریاردراوە بە دروستکردنى لیژنەیەک لەسەر ئەو قسانەى کە مەلا بەختیار بەرامبەر یەکێتى کردوویەتى بە تایبەت قسەکانى لەسەر ٣١ى ئاب.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە پێکهاتووە لە قادر حەمە جان کارگێرى مەکتەبى سیاسیى و فەرید ئەسەسەرد ئەندامى سەرکردایەتى و هەروەها نوێنەرى دەزگاى زانیاریش لە لیژنەکەدا بونى هەیە.

رۆژى ٣١ ى ئاب مەلا بەختیار وتارێکى لەسەر شەهیدبوونى سەرکردەیەکى حزبەکەى نوسی بوو، وتارەکەش جۆرێک لە نارەزایی لاى کادیرانى حزبەکەى دروست کرد، چونکە پێیان وابوو کە باسى کۆنترۆڵکردنى هەولێرى کردووە لەلایەن سوپاى عێراق و هێزەکانى پارتییەوە، دواتر لەوتارێکى تردا مەلا بەختیار رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەى فەرمیدا لەگەڵ پارتى رێککەوتوون کە یەکێتى باسى ٣١ى ئاب نەکات و پارتیش لەبەرامبەردا باسى قۆناغى (جەلالى) نەکات. ئەمەش ناڕەزایەتى توندترى کادیرانى حزبەکەى بەدواى خۆیدا هێنا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانى کۆبوویەوە و بڕیاریدا ڕۆژی ٧ ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.