سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریی دڵ بە بەکارهێنانی رۆبۆت لەدوورەوە ئەنجامدرا

فۆتۆ: 
2019-09-07

1351 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی هیندی توانی بە سەرکەوتوویی پێنج نەشتەرگەریی بە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ کۆمەڵێك نەخۆش ئەنجامبدات کە هەر یەکەیان زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر دووربوون لێوەی.

دکتۆر تیجاس پاتیل رۆبۆتی "کۆر باس جی ئاڕ ئێکس"ی بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی ناسراو بەناوی "نەشتەرگەریی دەماری تاجی لە رێگەی پێستەوە" .

باتێل نەشتەرگەرییەکانی بۆ پێنج نەخۆش ئەنجامداوە خۆی لەو کاتەدا لە ناو پەرستگایەك بووە کە ٣٢ کیلۆمەتر دووربووە لەو نەخۆشخانەیەی کە نەخۆشەکانی تێدا بووە لە ئەحمەد ئاباد.

هەرچەندە تا ڕاددەیەك دواکەوتوویی هەبوو لە رۆڵی بێتال و جوڵەی رۆبۆتەکە، بەڵام ئەوە کێشەی دروست نەکرد و هەموو نەشتەرگەرییەکان کە بۆ کەسانێك کران تەمەنیان لە نێوان ٥٢ بۆ ٨٤ ساڵیدا بوو سەرکەوتووبوو، نەشتەرگەرییەکان ١٩ بۆ ٢٨ خولەکیان خایاند.

هەرچەندە ئەمە یەکەمجار نییە کە رۆبۆت لە بواری پزیشکیدا بەکاربهێندرێت، بەڵام ئەمە یەکەم نەشتەرگەری پزیشکییە کە بە بەکارهێنانی رۆبۆت لە دوورەوە ئەنجامدرابێت.

بیتال بە ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیای وتووە، دەکرێت نەشتەرگەری لەم جۆرە لە دووری هەشت هەزار کیلۆمەترەوە ئەنجامبدرێت ئەگەر پشت بە هەمان بنەما و تەکنیکی سەرەکی ببەسترێت

أجرى باتيل العمليات من داخل معبد

ژ.ن