سەردێڕ:

مالیکى هۆشداریدا لە هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى

فۆتۆ: 
2019-09-07

2550 جار خوێندراوەتەوە

نورى مالیکى ڕایگەیاند، هەندێک لایەن پێیان وایە بە هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى کۆتایى بەفشارە دەرەکیەکان دەهێنێت.

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا هۆشداریدا لەهەوڵى چەند لایەنێک بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى یان تێکەڵکردنى لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانى تر، جەختیشى کردەوە لەسەر پێویستى مانەوەى حەشدى شەعبى بەشێوەیەکى سەربەخۆ کە لەژێر بڕیارى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکاندا بێت.

مالیکى هۆشدارى داوە لەجوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى یان تێکەڵکردنى لەگەڵ سوپاى عێراق و هێزەکانى پۆلیس، جەختیشى کردۆتەوە کە پێویستە حەشدى شەعبى رێکبخرێتەوەو وردبینى لەبارودۆخیدا بکرێت و بەشێوەیەک رێکبخرێت کە رەفتارێک نەکەن ببێتە مایەى شەرم بۆ حکومەت و هاووڵاتیانیش.

جەختیشى کردەوە کە پێویستە حەشدى شەعبى بەشێوەیەکى سەربەخۆ بمێنێتەوەو راستەوخۆ سەر بەفەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان بێت. ئاماژەى بەوەشداوە کە هەندێک لایەن داواى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى دەکەن چونکە پێیان وایە کە هەڵوەشاندنەوەى دەبێتە هۆى کۆتاییهاتنى فشارە دەرەکییەکان، کە نایانەوێت حەشدى شەعبى ببێتە پارێزەرى سەروەرى و یەکگرتوویى عێراق و رووبەرى ئەو ئاڵنگاریانە ببێتەوە کە تووشى بوون.