سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ​​لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە

سبەى یەکشەممە
فۆتۆ: 
2019-09-07

3734 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق جگە لە نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٨/٩/٢٠١٩،  کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی وشاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، مەبەستی سەرەکی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بواری پرسی بودجە ودارایی و نەوت و گاز.