سەردێڕ:

ئەمریکا: موگابی ئومێدی گەلەکەی لەناوبرد

فۆتۆ: 
2019-09-07

2053 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەمە ڕایگەیاند، سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی "رۆبەرت موگابی" کە ڕۆژی هەینی کۆچی دوای کرد، یارمەتی ئازاد کردنی وڵاتەکەیدا بەڵام دواتر ئومێدی گەلەکەی لەناوبرد.

مۆرگان ئۆرتەیگەس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەین کە دڵتەنگن بە لەدەستدانی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی رۆبەرت موگابی، بەڵام ئەوە سیاسەتەکانی موگابی بوو کە بووە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەهۆی خراپ بەرێوەبردنی لایەنی ئابووری ملیۆنان کەسی وڵاتەکە هەژار بوون،  ئێمە پارێزگاری لە ماف و  ئارەزووکانی میلەتی زیمبابۆی دەکەین بەشێوەیەکی باشتر و  داهاتوویەکی پرشنگدارتر".

ڕۆژی هەینی، موگابی شۆڕشگێڕی ئازادی وڵاتەکەی دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەنێوان ساڵانی ١٩٨٠ تاکو ٢٠١٧، لە تەمەنی ٩٥ سالیدا لە سەنگافورە کۆچی دوایی کرد دوای کەمتر لە دوو ساڵ لە لابردنی لە دەسەڵات.

ژمارەیەک لە وڵاتە ئەفریقیاییەکان بە "ئازادکەر" ناوی دەبەن لە کاتێكدا نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەرەڕای سەرەخۆشیی لەو کەسانەی کە بۆ موگابی لە پرسەدان، ڕایگەیاندوە، ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکی زۆر ئازاری کێشا بەدەست حکومی تاکڕەوی موگابییەوە.