سەردێڕ:

سبەی موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-07

79491 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوایەکان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی کە دابەشدەکرێت موچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یە و حەوتەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.