سەردێڕ:

218 حزب بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دەکەن

فۆتۆ: 
2019-09-07

957 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند کە 14 حزبى نوێ بەشدارى لەهەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا دەکەن و بەوەش کۆى گشتى حزبە بەشداربووەکان دەبێتە 218 حزب.

حازم رەدینى ئەندامى ئەنجومەنى کۆمیسیاران لەو بارەیەوە رایگەیاند: کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان تائێستا مۆڵەتى بەشداریکردنى بە 218 حزبى سیاسیى بەخشیوە بەمەبەستى بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەنجومەنى پارێزگاکان.

ناوبرا وتیشى کە 30 حزبى سیاسیى نوێ لەقۆناغى دامەزراندندان و پاش تەواو کردنى رێوشوێنە یاساییەکانیان لەوادەى دیاریکراودا، ژمارەى حزبە بەشدارەکانى هەڵبژاردن زیاد دەکات، ئاشکراشیکرد کە وادەى کۆتایى بۆ پێدانى مۆڵەتى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا کۆتایى مانگى ئەیلولە.