سەردێڕ:

بەعاج .. تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا ڕوویدا و دوو ئەفسەر کوژران

 سێ سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-09-07

2257 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی پشکنینی گوندێکی قەزای بەعاج ، بۆمبێکی پاشماوەی چەکدارانی داعش تەقیەوە دوو ئەندامی یەکەی ئەندازیاری سەربازیی سوپای عێراق کوژران.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی (٧ی ئەیلولی ٢٠١٩) تیمەکانی ئەندازیاریی سوپای عێراق خەریکی پاککردنەوەی ماڵی ھاووڵاتیان بوون لە کۆمەڵگەی گرزەرک سەر بە ناحیەی گرعوزێری سەر بەقەزای بەعاج بۆمبێکی چێنراوی داعش لە ماڵێکدا تەقیەوە".

وتیشی:" بەھۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبەی پاشماوەی چەکدارانی داعش، دوو ئەفسەر لە یەکەی ئەندازیاری سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون و بەرەو نەخۆشخانەی موسڵ گوازراونەتەوە.