سەردێڕ:

رۆژێک دەکرێتە پشوو

فۆتۆ: 
2019-09-06

13167 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبۆنەی رۆژی (١٠)ی موحەرەمەوە رۆژی دووشەممە ٩ی ئەیلول پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، بەڵام رۆژی یەکشەمه ٨ی ئەیلول دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا ئاساییە و بەهیچ جۆرێک نابێتە پشوو.

لە ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمدا رۆژانی یەکی موحەڕەم کە سەری ساڵی کۆچییە لەگەڵ ١٠ی موحەرەم کە ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حسێنە لە جەنگی کەربەلا کراونەتە پشووی فەرمی، ١٠ی موحەڕەم بە عاشورا ناودەبرێت و لای شیعەکان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.

هـ.ع