سەردێڕ:

رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکاندا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-09-06

26715 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێـم رێنمایی وەرگرتنی خوێندکارانی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ناحکومییەکان بڵاوکردەوە، بە گوێرەی رێنماییەکان لەمەدوا خوێندنی ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا نامێنێت، ئەو کەسانەی خوازیارن درێژە بە خوێندن بدەن پێویستە لە دەوامی بەیانیان لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکاندا درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.

بە گویڕەی رێنماییەکان کە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێـم بڵاویکردووەتەوە، پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی داوکاری خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ناحکومییەکاندا پێشکەش دەکەن، تێکڕای کۆنمرەی پۆلی ١٢یان لە ٥٥% کەمتر نەبێت و تەمەنیشیان لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

هەروەها لە رێنماییەکاندا چەندین مەرجی بۆ خوێندکاران دەستنیشان کراوە لە چۆنییەتی پێشکەشکردنی فۆرم و مەرجە گەشتییەکانی  هەر بەشێک لە لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکاندا.

دەقی رێنماییەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ خوێندن له‌ زانکۆ و پەیمانگه‌ ناحکومییەکاندا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠: