سەردێڕ:

عەبدولمەهدى و بن سەلمان پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان بەیەکترەوە کرد

فۆتۆ: 
2019-09-06

850 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆیان لەبارەی جێگیرکردنی بازاڕی نەوتی جیهان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و وڵاتانی دیکەی ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ڕێکخراوەکە سەبارەت بە جێگیرکردنی بازاڕی نەوت.

ئەمە لەکاتێکدایە سعودیە لەگەڵ وڵاتانی گەورە بەرهەمهێنی نەوت لە گفتوگۆدایە بە ئامانجی جێگیرکردن و گەشەکردنی بازاڕی نەوتی جیهان، لەکاتێکدا بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی کەنداو و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە ناجێگیری بەخۆیەوە بینیووە.