سەردێڕ:

سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دواییکرد

فۆتۆ: 
2019-09-06

1934 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئیمرسۆن منانگاگوا سەرۆکی زیمبابۆی ڕایگەیاند، دامەزرێنەری زیمبابۆی و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەهۆی دەردی پیرێتیەوە کۆچی دوایی کردووە، کە ماوەیەکە توانای ڕۆشتنی نەمابووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرت.

ڕۆبەرت مۆگابی لە ساڵانی نێوان ١٩٨٠ تا ٢٠١٧ سەرۆکى زیمبابۆی بوو بە دەستێکی پۆڵاین حوکمی ئەو وڵاتەی کردبوو.

مۆگابی بە دیکتاتۆر ناودەبرا بەهۆی زنجیرەیەک خۆپیشاندانەوە ناچارکرا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.

زیمبابۆی دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئەفریقا و لە ساڵی ١٩٨٠ دا سەربەخۆیی لەژێر دەستی بەریتانیا ڕاگەیاند.