سەردێڕ:

سودان.. یەکەمین حکومەتى راگوزەر دواى لابردنى عومەر بەشیر پێکهێنرا

فۆتۆ: 
2019-09-06

1332 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای لابردنى عومەر حەسەن بەشیر لەدەسەڵات، یەکەمین حکومەتی قۆناغی راگوزەر لە سودان پێکھێنرا.

عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان، ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی لە دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی سەروەری ئاشکرا کرد.

کابینەی نوێی حکومەتی سودان لە ٢٠ وەزیر پێکدێت کە ھەریەک لە وەزیری ناوخۆ و بەرگری لەلایەن سوپاوە دیاریکراون و ناوی دوو وەزیری دیکەش لە دوای راوێژکردن ئاشکرا دەکرێت.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا ئەسما محەمەد عەبدوڵا وەک وەزیری دەرەوە و ئەلتەریفی ئیدریس وەک وەزیری ناوخۆ دیاریکرا.

ھاوکات جەنەڕاڵ جەمالەدین عومەر بووە وەزیری بەرگری و ئەحمەد ئەلبەدەویش بووە وەزیری دارایی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە.